٢٢ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١١
Source: Mehrnews
کوردی سووریا نیگەرانی هەڵگیرسانەوەی شەڕی ناوخۆییە

هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا سەبارەت بە هەڵگیرسانەوەی شەڕ دژ لە کوردستانی سووریا هوشداری دا و خوازیاری پەیجۆریی چالاکانەی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی بوو.

 ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی ڕۆناهی، بە ئاماژە بە مەترسیی هەڵگیرسانەوەی شەڕ دژی کوردەکانی سووریا، ڕایگەیاند: نابێ پێمان وابێ هەموو شتێک تەواو بووە و هەڕەشەکان سڕاونەتەوە، چونکە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە ئارادایە و پێویستە گۆڕانکارییەکان وردبینانە و بەردەوام لە ژێر چاودێریدا بن.
وتیشی: هەوڵە ئەنجام دراوەکانی تا ئێستا بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربڕ و پێشگری لە کۆمەڵکوژی و کردنەوەی کەناڵە پەیوەندییەکان بووە، بەڵام هەر ئەو دەسکەوتانەش دەستەبەر نەبوون و پێویست بە پەیجۆریی شلگێرانەیە.
هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا، جەصتی لە گرینگیی چالاکیگەلی دیپلۆماتیک و پەیوەندییە دەرەوەییەکان کرد و ڕاشیگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە ئەزموونەکانی ڕابردوو، پێویستە لە پەنای جموجۆڵی سیاسی و گفتوگۆی نێودەوڵەتی، لە بواری مەیدانیشدا هەوڵ بدرێت و لایەنی بەرگری تۆکمە بکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha